یەكێتی مامۆستایانی كوردستانی ئێران بەیاننامەیەكی لەسەر حوكمی دەساڵ زیندانی بەسەر زارا مەحمودیدا بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە كۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی بانێكە و دوو هەوا پەیرەو دەكات و دژی مافە نەتەوەی و زمانەوانیەكانی گەلی كوردە
هەرلەبەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی بۆ تۆڕیی میدیایی باڵكێش نیردراوە ،
یەكێتی مامۆستایانی كوردستانی ئێران دەڵێن: پێویستە هەرچیی زووە حوكمی زیندانی زارا مەحموودی هەڵبوەشێتەوە و كار بە حوكمەكەی نەكرێت.
دەقی بەیاننامەكەی یەكێتی مامۆستایانی ئێران
ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ!
خه‌ڵکی مافویستی کوردستان!
لە حاڵێکدا کە حکوومەتی ئيسلامیی ئێران به سیاسەتی فریوکارانەی “بانێک و دوو هەوا” له‌هه‌مبه‌ر گه‌شە و په‌روه‌رده‌ی زمانی دایکیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، نه‌ک خۆی به به‌رپرسیار نازانێت، به‌ڵکوو هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی ته‌نانه‌ت ماده‌یه‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تیی دواکه‌وتووی خۆشی هه‌ڵنه‌گرتووه، بەڵکوو هه‌میشه لە هەوڵی سڕینەوەی زمانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و به‌تایبه‌ت زمانی کوردی‌دا بووه. چونکه له ئە‌ساسدا پرسی فێرکاری و پەروەردە به زمانی کوردی، له‌گه‌ڵ سیاسەتی هه‌ڵه و دوژمنانه‌ی دەسەڵاتداریی ڕێژیمی ئێران، پارادۆکس و ناتەبان. چونکه دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێرانی بە ڕوانگەی نژادپەرستانەی تایبەت بە خۆیان، زمانی کوردی و زمانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بە زمانی ناوچەیی و قەبیلەیی پێناسە دەکەن، هەتاکوو بەمجۆرە لە بەرچاوی ئاخێوەران و منداڵە چاوگەشەکانی کوردستانی بخەن.
له‌و ماوه‌یه‌دا مامۆستا “زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کوردی، خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی کولتووری- کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، بە تۆمەتی وانه‌وتنه‌وه‌ی فیرکاریی ڕێنووسی زمانی کوردی به منداڵه چاوگه‌شه‌کانی سنه و گونده‌کانی ئە‌و شاره، بە ١٠ ساڵ زيندان مەحکووم کراوە. مامؤستا “زارا محه‌ممه‌دی” لە ماوەی ٦ مانگ دەسبەسەریدا، لەلایەن ئیتلاعات و سپای پاسدارانی شاری سنه، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدا بووە. به‌ڵام ناوبراو له به‌رانبه‌ر لێپرسینەوەی جینایەتکاران وه‌ستاوه‌ته‌وه و پێی وتوون: “ئەگەر وتنەوەی زمانی دایکی تاوانە! ئەوە قەبووڵمە و تاوانێکی پیرۆزە”.
سەپاندنی حوکمی ناڕه‌وای ١٠ساڵ زیندان بۆ مامۆستا “زارا محه‌ممه‌دی” مه‌حکوومه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌که‌ین. چونکه له یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا خزمه‌تکردن به زمان ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته. هه‌روه‌ها گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌کردن و زیندانیکردنی مامۆستای قوتابخانه قه‌ده‌غه‌کراوه. بۆیه ئه‌رکی مامۆستایان و که‌سایه‌تییه‌کانی مافناسه که که‌یسی مامۆستا “زارا محه‌ممه‌دی” بۆ ڕیسواکردنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وه‌ک که‌یسی مامۆستایه‌کی زمانی کوردی به نێونه‌ته‌وه‌یی بکرێت.
يه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، به ئەرکی سەرەکیی مامۆستایانی مافخواز و چالاکانی مەدەنی و سیاسی و خەڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌زانێت کە لەهەمبەر ئەم حوکمه ناڕه‌وایه‌ی مامۆستا “زارا محه‌ممه‌دی” بێدەنگ نەبن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حوکمه ناڕه‌وایه بکه‌ن.
یەكێتی مامۆستایانی کوردستانی ئێران
پووشپه‌ڕی ٢٧٢٠ی کوردی