ئەمرۆ دووشەممە ٣⁄ ٥⁄ ٢٠٢١
د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخی لە پارێزگای سلێمانی کرد و بەشەکانی مزگەوتەکەی بەسەر کردەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وەزیری ئەوقاف رایگەیاند لەسەر راسپاردەری بەرێز مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوەو کەم و کوریەکانی چارەسەر دەکرێن
مزگەوتی گەورەی سلێمانی کە مزگەوتی (مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ) یەکێکە لەرەمزو سومبولە جوانەکانی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی، رۆژانە ھەزاران کەس بۆ نوێژو خواپەرستی دوعا کردن رووی تێدەکەن کاک ئەحمەدی شێخ یەکێکە لەزاناو کەسایەتیە ناودارا ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان چەندین دەستنوسی خۆی ھەیە کەتێیدا رێنوێنی و ئامۆژگاری و فەرمان کردن بەچاکەو رێگری کردن لەخراپە،
مزگەوتی کاک احمدی شێخ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان دروستکراوە کەدروستکەری شاری سلێمانی بووە گەورەترین بەناوبانگ ترین مزگەوتی شارەکەیە یەکەم مامۆستاشی شێخ مارفی نۆدێ بووە ئەمەوێرای ئەوەی مەڵبەندێکی ئایینی بووە شوێنی وەچەرخان و شۆرشی میللەتەکامان بووە ، ھەرمزگەوتەکەدا ئارامگای کاک ئەحمدی شێخ و شێخ محمودی نەمری لێیە لەوێدا نێژراون
ھەرلەمیانی وتەکانیدا وەزیری ئەوقاف رایگەیاند لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ،لەڕێگەی وەبەرھێنانی وەقفیەوە ھەروەھا بۆ پاراستنی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی و بۆ گرنگی پێدانی لایەنی زانستی پاراستنی کتێبخانەکە
کەخاوەنی ھەزاران دیکۆمێنت و دەست نووسی تێدایە سەروەتێکی نیشیتمانی ئایینی کەلتوری دەژمێردێ لەرێگەی لێژنەیەکی پسپۆرەوە سەرجەم دەستنوسەکانی کتێبخانە بەشێوەیەکی زۆرباش چاک دەکاتەوەو لە لەناو چوون دەیان پارێزێ دواتر دروست کردنی باڵاخانەیەکی شایستە وگونجاو لەسەر راسپاردەی بەڕێزیان بۆ کتێبخانە کە لەڕێگەی وەبەرھێنانی ئەوقافەوە دروست دەکرێت ئەمەش دەبێتە ناوەندێکی گرنگی توێژینەوەو ئەکادیمی شارستانی لەھەرێمی کوردستان