قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابردووی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه كه‌زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌ردانیان ئه‌نجام داوه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر (50) تۆن كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (2021.5.3) قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه كه (7084) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ وشوێنه گشتییه‌كان ئه‌نجامداوە، لەو بەسەرکردنەوانەشدا پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ (784) شوێن تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بوه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى، هه‌روه‌ها (407) شوێنیشیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه: به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (97) شوێن داخراوه وه‌هه‌روه‌ها (12) شوێنیشیان روبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.
ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو: له مانگی رابردودا و له‌ئه‌نجامی پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانیان، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر (50) تۆن كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ‌دا بگرن و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبرێت.
هه‌روه‌ها، به‌هۆی سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێك پاره غرامه‌ی خاوه‌ن شوێنه‌كانی كردوه، كه بڕه‌كه‌ی له‌مانگی چواری ساڵی (2021) بریتییه له (46) ملیۆن و (835) هه‌زار دیناره و به‌پێی یاسا ده‌خرێته‌وه سه‌رداهاتی گشتی.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر