باندێکی گەورەی ڕفاندن و دزی دەستگیرکران

هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرباندێکی گەورەی ڕفاندن و دزی دەستگیر کرد لە ناو شاری هەولێر، ئەو باندە پێکهاتووە لە چەند تۆمەتبارێک کە هەڵدەستان بەزەبری چەک بە ڕفاندنی خەڵک و دزی کردن لە شاری بەغداد، وهەڵسابوون بە ڕفاندنی چەندین ئافرەت و منداڵی ساوا بە زەبری چەک، وە ئەم باندە خۆیان وا دەناساند کە سەر بە بەرپرسی باڵای شاری بەغدان و گەورەی سەرۆکی هۆزەکانن، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبوو، ئەمانە تۆمەتبار بوون بۆیە هێزەکانمان زۆر بە بوێرانە دەستگیریانکرد.
پۆلیسی هەولێر دەڵێ: ماوەیەک پێش ئێستا دوو تۆمەتباری ئەم باندە دەستگیر کران وە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (30/4/2021) کاتژمێر (٢٣٠٠) هێزەکانی بەڕیوەبەرایەتیەکەمان تۆمەتباری سەرەکی ئەم باندەیان دەستگیر کرد، بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاسای سزادان.
ئاماژەی بەوەش کردوووە، بە شیوەیەکی فەرمی ئەم تۆمەتبارانە ڕەوانەی شاری بەغداد دەکەینەوە واتە (تسفیر)یان دەکەین، بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ساڵی (2020) (١٨٣) تۆمەتبارمان دەستگیر کرد کە جۆرەها تاوانیان ئەنجامدابوو وەک دزی و ڕفاندن. دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی شارەکانی تری هەرێم و خواروی عێراقمان کردەوە کە لێی داواکرابوون.

ھەواڵی زیاتر