ھۆشدارییەک لە قایمقامیەتی سلێمانییەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی وشیاری لەسەر ئەم نوقڵ و چکلێتانە دەدات.

قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێک شیرینی ماوەبەسەرچودا دەگرێت کە بەشێوەی هەڵڕژاو بەسەر هاوڵاتیاندا ساغکراوەتەوە، سەرۆکی لیژنەکانیش وشیاری دەدات.

ئەمڕۆ هەینی (2021.4.30) لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەدواداچون بۆ ئەو نوقڵ و شیرینیانە کراوە کەبەشێوەی هەڵڕژاو لەدوکانەکان و دەستگێڕەکان بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، دەرکەوتوە بەشێکی ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچوە کە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نین.

وتیشی:”بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی، ئەو خواردن و خواردنەوانەی ماوەیان بەسەر دەچێت، پێکهاتەیان دەگۆڕێت بۆ مادەی زیان بەخش و زیان بەتەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنێت”.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنەکان داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی پێداویستی رۆژانەبەوردی سەرنج لە بەرواری دروستکردن و بەسەرچونی بدەن و ئەو نوقڵ و چکلێتانەی بەهەڵڕژاوی دەفرۆشرێن مەکڕن، هەروەها لەکاتی هەبونی گومان لەڕێگەی ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانەوە بکەن.

ئاماژەی بۆئەوەکرد، لەهەر شوێنێک دەست بەسەر خواردن و خواردنەوەی ماوە بەسەرچودا بگیرێت دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ھەواڵی زیاتر