کەمێک پێش ئێستا لە شاری کەرکوک خۆکوژێک خۆی تەقاندەوە و تا ئێستا زیانەکان بە وردی نەزانراون.
بەپێی زانیاریەکان تەقینەوەکە خۆکوژی بووە، خۆکوژەکە ویستویەتی بچێتە ناو بارەگای ئاسایشی نیشتمانی، بەڵام تەقەی لێکراوە و ئەویش خۆی تەقاندۆتەوە.
هەرچەندە هیچ زانیاریەک لەسەر زیانەکان بڵاونەکراونەتەوە، بەڵام دەگوترێ کە دوو سەربازی عێراقی برینداربوون.