سه‌رۆك بارزانی: بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەكه‌ی بەغدا زۆر دڵگران بووم

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌ په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “ئیبن ئەلخه‌تیب”ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری به‌غدا ده‌ربڕی.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بیستنی هەواڵی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی ئیبنی خەتیبی  بەغدا زۆر دڵگران بووم، كە بەداخەوە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری قوربانیانی ئەو كارەساتە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم.
مه‌سعود بارزانی
٢٥ـی نیسانی ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر