مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی عێراق کرد بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب)ی بەغدا و ڕایگەیاند ” حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست ڕادەگەیەنێت ، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکە و هەر یارمەتییەکی دیکە کە پێویست بێت”.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە
بە داخێکی زۆرەوە ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب)ی بەغدا -م بیست کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و بیانخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست ڕادەگەیەنێت ، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکە و هەر یارمەتییەکی دیکە کە پێویست بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان
2021/4/25