پۆلیسى تووندوتیژى دهۆك له‌باره‌ی كوشتنى ئه‌و كچ و كوڕه‌ی كه له ڤیدیۆیه‌ك ده‌رده‌كه‌ون روونكردنه‌وه‌یەکی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، كچ و كوڕەکە هه‌ردووکیان له ژیاندا ماون و ئێستا کەس و کاریان له گفتوگۆدان كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن.
دوای ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی گه‌نجێكى دانیشتووى قه‌زای سێمێل به ناوى (ی.ك) له‌گه‌ڵ كچێكى هاورێی له تۆڕه كۆمەڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووەوە، كاردانه‌وه‌ی بەدوای خۆیدا هێنا و وا بڵاوکرایەوە کە کچ و کوڕەکە کوژراون.
ئارام محەممەد، موقەده‌مى مافپه‌روه‌ر به رووداوی راگه‌یاندووە، كچەکە ئێستا لاى ئەوانە و ژیانى پارێزراوە، كوڕه‌كه‌ش خۆى شاردووەتەوە، “بەڵام 100% ئه‌ویش سەلامەتە”.
هه‌روه‌ها موقەده‌م ئارام رایگه‌یاند، هه‌ردوو خێزانەکە له گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌كه.