دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆيدا دەرکەوت بێ ڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوەو لاپەرەکانی بڵاو کراونەتەوە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەرکارو کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین کەئەوپەری کارێکی ترسنۆکانەو تێکدەرانەیە، لەکاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندی دارەکان لەسەر ھێڵ بووە بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینە، لێرەوە جەخت دەکەینەوە لەمامەڵەی یاسایی و بە بەسزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێ بێ رێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
23/4/2021