ڕاگەیەنراوێک لە بارەگای بارزانییەوە

بارەگای بارزانی ڕاگەیەنراوێک لەبارەی دڕاندن و فڕێدانی قورئانی پیرۆز لە ھەولێر بڵاو دەکاتەوە و ڕایەکدەگەیەنێت: ھەرکەس و لایەنێک لەپشت ئەو کارەوەبێت دەبێ سزا بدرێت.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك لە بارەگای بارزانی

 شەوی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا چەند دیمەنی لاپەڕەكانی قورئانی پیرۆز بڵاوكرانەوە كە زۆر بە داخەوە بە دڕێندراوی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری هەولێر فڕێدرابوون. سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی خەڵك بابەتێكی مەترسیدارە و بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نییە و، هەر كەس و لایەنێك لە پشت ئەو كردە نابەجێیە بێت ئامانجی تێكدانی ئاساییش كۆمەڵایەتی و فیتنەگێڕییە و، پێویستە بە سزای خۆی بگات.

ئەوەی ڕووی داوە بەزاندنی هەموو سنوور و هێڵێكی سوورە و، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بكەن و دەبێ ڕێگە لەو جۆرە تاوان و ڕەفتارە ناشاییستانە بگیرێت.

بارەگای بارزانی
٢٣ـی نیسانی ٢٠٢١

ھەواڵی زیاتر