ڤیدیۆ.. دوای ‌‌هەڕەشەی گۆرانیبێژە بیانییەکە شاباز زەمانی دوو گۆرانی خۆیی سڕیەوە

شاباز زەمانی دوو لە دیارترین گۆرانی کە ڕەخنەی لێگیرابوو زۆری لێ گیرابوو، لە یوتیوبەکەی سڕییەوە.

شاباز زەمانی، ھونەرمەندی گۆرانیبێژ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێش دروستکردن و بڵاوکردنەوەی کلیپەکان قسەی لەگەڵ ئەو گۆرانیبێژە کردووە و رەزامەندی لێ وەرگرتوە، تەنانەت لە تایتڵی کلیپەکانیش ناوی ھونەرمەندە ئەلبانییەکە نوسراوە.

زەمانی ئاماژەی بەوەکرد، کە “ئەوان یەکەمجار داوای پارەیان کردووە و دواتر داوای دوێت، کە لە جێگەی پارە پێکەوە دوێت بکەن، مافی کۆپی ڕایتیشی پێدەدەن و دەشڵێت “چەند کەسێکی کورد دەستیان خستووەتە ئەو بابەتەوە و سوودیان لێ بینیوە، بەڵام بەلای منەوە گرنگ نییە، گۆرانییەکانم سڕیتەوە”.

جێگەی ئاماژە پێکردنە، پێشتر موهەرێم ئەهمێتی، گۆرانیبێژی ئەلبانی، لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە وتبووی “هەڕەشە لە شاباز دەکەم کە دوو گۆرانی منی بردووە”، ھەر لەو ڤیدیۆیەدا کەسێکی دیکە دەردەکەوێت و دەڵێت “کوردستان و کوردەکانمان خۆش دەوێت، بەڵام شاباز تۆ دوو گۆرانی ئەهمێتیت بردووە، کە یەکێکیان (پایزە) و ئەویتر (دەستت بێنە)، بۆیە پەیوەندیم پێوەکردیت و سەبارەت بە مافی گۆرانیەکە قسەم لەگەڵ کردووی، لەبری ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەیت، زۆر بەجۆش و خرۆشەوە داوای دوێتت لە موهەرێم کرد، کە ئێمە ئارەزوی پێناکەین، تکایە لە ماوەی 24 کاتژمێردا گۆرانییەکان بسڕەوە، ئەگەرنا ئێمە رێکاری یاسایی دژی تۆ دەگرینەبەر.”

هەردوای ئەوە شاباز زەمانی، لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نوسیبووی “من رێز لە هونەرەکەتان دەگرم بەڵام ئێوە بوون داوای دوێتان کردووە مافی دوێتەکەشتان دا بەمن، بەڵام ئەشزانم کێ ئەم کارەی بە ئێوە کردووە.”

https://www.instagram.com/p/CN9rjuxpiDq/?igshid=1b3b8facoijy9

Home » ڤیدیۆ.. دوای ‌‌هەڕەشەی گۆرانیبێژە بیانییەکە شاباز زەمانی دوو گۆرانی خۆیی سڕیەوە
ھەواڵی زیاتر