شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، هەڵمەتی دەست بەسەراگرتنی ئاژەڵی بەرەڵا دەستی پێکردەوە.
شارەوانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ: لەچوارچێوەی بنبڕکردنی دیاردەی ئاژەڵی بەرەڵای سەرشەقامەکان کە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاژەڵ بەرەڵادەکەن بۆ سەرشەقام و کۆڵانەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ لەهەڵمەتێکدا شارەوانی هەڵەبجە دەستیانکرد بەدەست بەسەراگرتنی چەند سەرئاژەڵی بەرەڵادا.
