فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت .
فەرمانگەی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری هەرێمی کوردستان نمەباران دەبارێت و پلەی گەرماش کەمێک دادەبەزێت.