ھەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن ھەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە؛ وەزارەتی دارایی و ئابوری داوای كردووە گەنجینەكان لیستی دابەش كردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان ئامادە بكەن بە تەمویل كردنی ٧٩٪ ی مووچە یاخود لێبڕینی ٢١٪، لێرەوە بەھەموولایەكی رادەگەیەنین كە؛ ئەو بابەتە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بڕیاری لێدەدات كە چەندی مووچە تەمویل دەكرێت لەسەر بنەمای داھاتی نەوتی و نا نەوتی و دواتر وەزارەتی دارایی بڕیارەكە جێبەجێی دەكات، بەھیچ شێوەیەك ئەم بڕیارە تایبەت نییە تەنھا بە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڵكو پەیوەستە بەھەموو ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
لەگەڵ رێزدا
نوسینگەی راگەیاندنی
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان