دوای بەدواداچوونێکی وورد، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱۸ / ٤ / ۲٠۲۱ لەڕێگای هەولێر / کەڵەك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا دەستبگیرێت بەسەر ( ۲٥ ) بیست و پێنج کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی بڕی ( ۱۸ ) هەژدە کیلۆ گرام ( هێرۆین ) و بڕی ( ۷ ) حەوت کیلۆ گرام لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( ب ــ خ ــ خ ) کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانە و بەنیاز بوە ماددە هۆشبەرەکە داخیلی شاری هەولێر بکات بەمەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی .
تۆمەتبارەکە بەپێی یاسای (۲٥ ) ی ماددەهۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی زیاتر