مەسرور بارزانی پەیوەندی بە کۆسرەت ڕەسول-ەوە دەکات

کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێگەیشت.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی مەسرور بارزانی بۆ کۆسرەت رەسول عەلی بەمەبەستی پرسینی هەواڵی تەندروستی و خۆشحاڵی دەربڕین بوو بە گەڕانەوەی.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەی کۆسرەت رەسول دەربڕی و هیوای لەشساغی و تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
لە بەرامبەردا کۆسرەت رەسول عەلی سوپاسی کردن.

ھەواڵی زیاتر