بۆمبێک لە سنووری شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر بە هاووڵاتییەکدا تەقییەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18-4-2021 بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی خەڵکی بجیل لە شارۆچکەی ئاکرێ، تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەو هاووڵاتییە بە سەختی بریندار بووە.
هاووڵاتییەکە ناوی فەیسەڵ جەمیل ئەحمەدە و تەمەنی 30 ساڵە، بۆ کۆکردنەوەی گژوگیای بەهارە، لە گوندی سۆریایی نزیک بجیلەوە رووی لە سیدەکان کردووە.
بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوام لەو ناوچە سنوورییانە بۆمب و تەقەمەنی دادەنێنەوە و رێگا نادەن هاووڵاتییان لەو ناوچانە نزیک ببنەوە، گومان دەکرێ بۆمبەکە لەلایەن ئەوانەوە دانرابێتەوە.