لە سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، قائیمقامیه‌تی سلێمانی له دوکانێکی فرۆشتنی پۆشاکی ژناندا، دەست بەسەر زیاتر لە سێ تۆن خورمادا ده‌گرێت کە بەرواری به‌كارهێنانی درێژ كراوه‌ته‌وه و ناوی خورماكه‌شییان گۆڕیوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (2021.4.15) لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر زانیارییەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانە دەستبگرن بەسەر زیاتر لە (۳) تۆن خورمادا کە لەزگەی لێدراوەتەوە و بەروار و ناوەکەیشی گۆڕدراوە بۆئەوەی لە مانگی رەمەزاندا لە بازاڕەکاندا ساغ بکرێتەوەو بفرۆشرێت بە هاوڵتیان.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەی دەستکاری بەروارەکەی کراوە لە جێگایەکی نا تەندروستدا هەڵگیراوە کە تایبەتە بە فرۆشتنی پۆشاکی ژنان، بۆیە دەست بەسەر تەواوی ئەو خورمایەدا دەگیرێت و لەناو دەبرێت، رێکاری یاسایش لەگەڵ خاوەنەکەیدا دەگیرێتە بەر.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به سوپاسه‌وه هه‌میشه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و ته‌واوی هێزی ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی هاوكار و پشتیوانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانن به پێدانی زانیاری و له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان.
لای خۆشیه‌وه کوردۆ عەزیز، سەرۆکی لیژنەی رێستۆرانت رایگه‌یاند: لەسەر زانیارییەکانی بەرێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ئەو خورمایەدا گیراوە و دەستبەجێ رێکاری پێویستی لەگەڵدا گیراوەتە بەر.