کچێکی عەرەبی تونسی، کە کاری مۆدێل دەکات، هێنراوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام دوای ماوەیەک دەرکەوتووە کە ئەو کچە کار بۆ دەزگای زانیاریی یەکێتی سەر بە لاهور جەنگی دەکات.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش ، چەند بازرگانێکی کورد ئەو کچەیان بۆ کاری بازرگانی خۆیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان پێیان دەزانن، کچەکە پێش دەستگیرکردنی لە هەولێرەوە هەڵدێ. بەڵام ئەو کەسانەی کە کچەکەیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.
باڵکێش زانیویەتی، ئەو کەسانە بازرگانی دەرمانن، بەڵام تا ئێستا ڕون نەبووەتەوە کە ئەوانیش کاریان بۆ دەزگاکەی لاهور جەنگی کردووە یان نا.
سەردەستەی بازرگانەکان کەسێکە بە ناوی (ک.م) کە خۆی یەکێکە لە گەورە بازرگانەکانی دەرمان. کچەکەش بۆ سیخوڕیکردن و هەڵخەڵەتاندنی بەرپرسان نێردراوە.
ئەگەر تۆمەتەکانی سەر ئەو کچە تونسییە بسەلمێنرێت، رەنگە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پۆلیسی ئینتەرپوڵەوە داوای دەستگیرکردنی بکات.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر