حەلبوسی: دەمانەوێ ئەنبار وەکو هەرێمی کوردستان لێ بکەین

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ دامەزراندنی هەرێمی ئەنبار نیە، بەڵام دامەزراندنی هەرێم کارێکی دەستوورییە و وتیشی: هەوڵدەدات ئەنبار لە رووی ئاوەدانکردنەوەدا هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێ بکات.
محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دامەزراندنی هەرێمی ئەنبار نەخراوەتەڕوو، بەڵام ئایا هەرێمەکان دەستوورین یاخود نادەستوورین؟ ئەو هێزە سیاسییەی دەستووریان نووسیوەتە ئێستا رێگە لە هەر پارێزگایەک دەگرن کە داوای هەرێم بوون دەکات، هەرێم بوون بابەتێکی دەستووریە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەشڵێ “بیرۆکەی هەرێم لە ئەنبار نییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ئەنبار و هەر پارێزگاکایەکی دیکە سازش لەسەر ئەو مافەیان بکەن، ئەگەر ناوەند نەتوانێت خزمەتگوزارییان بۆ رێکبخات. ئەمڕۆ بەسرە داوای هەرێم دەکات. ئەو سۆنگەی هەرێمی بەسرە قبووڵە، بەڵام ئەگەر بەیانی سەلاحەددین داوای هەرێم بکات، ئەوا دەڵێن نەخێر و رێگری لێدەکرێت، دەگوترێت ئەمە لە دەرەوە پشتیوانی دەکرێت، ئەگەر وابێت بۆچی لە پارێزگاکایەک پشتیوانی دەرەوەی لێدەکرێت لە پارێزگاکای دیکە لێی ناکرێت”.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگەیاند، دەیانەوێت پارێزگای ئەنبار لە ڕووی ئاوەدانکردنەوەوە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لێبکەن.

ھەواڵی زیاتر