مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە داعش لە هەولێر پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە.
دهقی پهیامهكه
له دوای ئۆپەراسیۆنێکی چەند مانگی، هێزە ئەمنییەكانمان سەرکەوتووانە پیلانێکی تیرۆرستانی داعشیان لە هەولێر پوچهڵكردهوه، كه له سوریاوه پیلانەکە ڕێکخراوه و ئاراستەکراوه . ئەندامانی ئهم گرووپه تیرۆریستییه كه سهر به ڕێكخراوی داعشن، ئێستا دهستگیركراون و لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.
بە پێی زانیاریی دهزگا هەواڵگرییەکانمان، داعش لە کامپی (الهول)ەوە ئهم پیلانەیان داڕشتووە، ئەمەش جێی نیگەرانییە و دەریدەخات، داعش هێشتا توانای ئەوەیان هەیە بە نایاسایی له سنوورەکان بپەڕنەوە.
داوا لە هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان دەکەم ، کە مەترسییەکانی ئەم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان و دەرەوە بە ھەند وەربگرن.
دەمەوێ دڵنیایی بدەمە خەڵکی کوردستان و ئەوانی سەردانی ھەرێم دەکەن کە پارێزراو دەبن و دهزگا ئەمنیەکانمان به بهردهوامی کار دەکەن بۆ پاراستنی هەموو چین و توێژ و پێكهاتهكانی كوردستان لە تیرۆر و توندوتیژی. ستایشی كار و چالاکی خێرا و دەستبەجێی هێزەکانمان دەکەم، پابەندبوون و خۆبهخشیی ئهوان ، بووهته هۆی ئهوهی ببین به یەکێک لە ئارامترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.