شۆفێرێک بە لۆرییەکەی ماتۆڕسوارێک دەکوژێت و دواتر هەڵدێ

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شۆفێرێک بە بارهەڵگرەکەی لەگەڵ ماتۆڕسیکلێکدا تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە و دواتریش شۆفێرەکە هەڵاتووە.

بەشی پۆلیسی عەنکاوە، بنکەی پۆلیسی شەمامک، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە، کەوا لەسەر ڕێگای هەولێر – مەخموور ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان تانکەرێک و ماتۆڕسکیلێک ڕووی داوە و لە ئەنجامدا شوفێری ماتۆڕسکیلەکە بە ناوی (ئەمین سەعدی مەحمود) گیانی لە دەست داوە و شوفێری تانکەرەکەش هەڵاتووە، دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کرد و توانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، لە ماوەی کەمتر لە (15) خولەکدا شوفێری تانکەرەکە دەستگیر بکەن.

تۆمەتبارەکە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە بە پێ ی ماددەی ٢٤ ھاتوچۆ.

ھەواڵی زیاتر