عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد لە دادگا ئامادەبوون

دابان محەمەد و عەلی حەمە ساڵح ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ وەک تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی قاچاخی باشماخ لە دادگای پێنجوێن ئامادەبووین.

‎‏‎بۆ ئەو سکاڵایەی کە گوایە ئێمە لەسەر دۆسیەی قاچاخی ناوزڕاندمان كردوە، لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەدا ئامادەبوین، وتەمان لێوەرگیرا و پێداگیریمان لەسەر کۆی ئەو زانیاریانە کردەوە کە لە ڕابردودا باسمان کردوە، وردەکاریمان خستە بەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، پاش ورگرتنی وتەکانمان بە تەعاھودی کەسی ئازادکراین تا ڕۆژی دادگایی کردن.

ھەواڵی زیاتر