لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ ڕای گشتى، وتەبێژى فەرمى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت: ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لە هەر حزب و لایەنێکى سیاسى بۆ بزوتنەوەى گۆران ناڕاست و بێ بنەمایە.
لێدوانێک لە وتەبێژی فهرمی بزوتنەوەی گۆڕانەوە:
“رایگشتی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە، ھەواڵی وەرگرتنی بودجە، یاخود بڕە پارەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یان ھەر حیزبێکی سیاسیی دیکە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، زانیارییەکی ناڕاست و بێ بنەمایە.”
