وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سوپاسی هەوڵ و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دایەلۆگی ستراتیجی عێراق-ئەمەریکا دەکات.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێگەیشت . لە پەیامەکەیدا کە لە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمەریکا نێردراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ، سوپاس و ستایشی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان .
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر