سبەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری دەکرێ

سبەی ئێوارە لیژنەکانی بینینی مانگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبنەوە و بڕیار لە دیاریکردنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەدەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە (باڵکێش)ی ڕاگەیاند: “سبەی یەکشەممە لیژنەکانی بینینی مانگ لە دهۆک، سلێمانی، هەولێر و گەرمیان كۆدەبنەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ سعودیە و دیوانی وەقفی سوننەی عیراق، بڕیار لە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەدرێت”.

وتیشی:” بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی شاخاوی و بەرزە، وەقفی سوننی عێراقیش پشت بە هەرێمی کوردستان دەبەستێت”.

ھەواڵی زیاتر