کەرکووک.. سێ کرێکار کەوتنە ژێر دیوارێکەوە و گیانیان لەدەستدا

لە کاتی کارکردن لە گەڕەکێکی کەرکوک، دیوارێک بەسەر چەند کرێکارێکدا دەڕووخێت و بەهۆیەوە 3 کرێکار گیانیان لەدەستدا.
کرێکارەکان لەکاتێکدا توشی ئەو رووداوە بوون کە سەرقاڵی سەرگرتنی هۆڵێک بوون کە دیوارێکی بەررزی هەبووە، لایەکی هۆڵەکە هەرەسی هێناوە و بەهۆیەوە ئەو کرێکارانە گیانیان لەدەستداوە کە هەرسێکیان خزمی یەکترن و خەڵکی ناحیەی ڕیازن لە باشووری کەرکوک.

لە کەرکووک ژمارەیەک کرێکار لە کاتی کارکردن دیوارێکیان بەسەردا دەڕووخێت و بەو هۆیەوە 3 کرێکاریان گیانلەدەست دەدەن. هەرسێ کرێکارەکەش خزم و کەسوکاری یەکترن.

ھەواڵی زیاتر