ڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بە ئۆتۆمبێل لە چوار ئۆتۆمبێلی وەستاو دەدا

کاتژمێر30و10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەناوگەڕەکی 32ی پاڕکی هەولێر لەیەکێک لەکۆڵانە لاوەکیەکان هەرزەکارێکی تەمەن 14ساڵ بەئوتومبێلێکی جۆری نیسان ی تایبەتەوە خۆی کێشا بە4ئوتومبێلی وەستاو لەبەردەرگای ماڵەکان وەلەدواییش بەهۆی خێراییە زۆرەکەیەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و وەرگەڕا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێ:” لە ئەنجامی ڕوداوەکەش سوپاس بۆخوا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێکی مادی زۆر کەوتەوە ترس ودڵەڕاوکێیەکی زۆریش کەوتە دڵی دانیشتوانی گەڕەک.
دەشڵێت:” لەکاتی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەچۆنیەتی ڕێگاپێدان بە مناڵێک بەلێخوڕین لەکاتێک لەڕووی عەقلیەوە تەنانەت کامل نەبوە، بەداخەوە هەمان ئەوقسەیەمان بیستەوە کە لە ئەزەلەوە دەیبیستین ونەگۆڕاوە “وەڵلا ئاگامان لێنەبوە بەدزی سویچی لەگیرفانی باوکی دەرهێناوە”

ھەواڵی زیاتر