شەش کەس بە تۆمەتی کوشتنی پیاوەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی پیاوە مریشک فرۆشەکەی چەمچەماڵ دەستگیرکردووە.
سەعات 9 بەیانی ئەمڕۆ لە ڕوداوێكدا لەناحیەی شۆرشی سەربە قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستداو 2 كەسی تریش بریندار بوون ، بەوهۆیەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش گیرا بەسەر چەك و ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا .
بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆرشی سەربەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكەوە گرژی كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو و بەهۆیەوە 2 كەس لەهەردوو بنەماڵە بریندار بوون و هاوڵاتییەكی تریش كە دوكانی لەوناوە هەبووە بەسەختی بریندار بوو و گیانی لەدەستدا .

دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سنورەكە گەیشتە شوێنی ڕوداوەكەو كەشف و هێڵكاری كراو توانرا بەهاوكاری ئاسایشی شۆرش شەش تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكانەی كە بەتۆمەتباران بووەو ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەردا گیراوە .

لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

ھەواڵی زیاتر