لە شاری هەولێر، کەسێک نزیکەی 7هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
دەقی بڵاوکراوەی پۆلیسی هەولێر
دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە پەیجی فەرمی پۆلیسی هەولێر کەوا جانتایەک دۆزرابۆووە، خۆشبەختانە توانرا لە ڕێگەی ئەم بڵاو کراوەیە جانتاکە ڕادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە کە بڕی پارەی نێو جانتاکە بریتی بوو لە (٦٠٠٠) هەزار دۆلاری ئەمریکی و (١٫٨٦٨٫٢٥٠) دیناری عێراقی.
سوپاسی هاوکاری و متمانەییتان دەکەین بە دەزگاکانی پۆلیس.