سلێمانی.. ژنێک بە تۆمەتی دزینی 22هەزار دۆلار دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە 22 هەزار دۆلاری ئەمریکی لەماڵێك دزیبو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 23ی ئازاری رابردو هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دز چوەتە سەرماڵەكەی و پارەی لێبراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای كەشف و هێڵكاری شوێنی روداوەكە توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوەو زانرا كە كەسێك پێشتر لەو ماڵە كاری كردوەو هەمان كەس ئەو پارەیەی دزیوە و بڕی پارەکە 22 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانیان گەڕاون بەدوای تۆمەتباردا و توانراوە بدۆزرێتەوە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیویەتی.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (أ ، گ) بەبڕیاری داوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، تۆمەتبار پێشتر لەو ماڵە كاری كردوە لەڕۆژی 20-3-2021 كە زانیویەتی ماڵی سكاڵاكار لەماڵ نین ئەم هەلەی قۆستۆتەوەو دزی لێكردون.

ھەواڵی زیاتر