دوو برا بە دزی یەکەوە دزی دەکەن و دەستگیر دەکرێن

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحركە، لە دوو هەڵمەتی جیادا لە سنووری ناحیەی بەحركە، توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن، كە هەڵسابوون بە ئەنجامانی چوار تاوانی دزیكردن.
تۆمەتباری یەكەمیان هەڵسابوو بە دزیكردن لە شاری (ئەتكوانس) لە كۆمپانیایەك و لە ماڵێكدا، كە لە ماڵەكە بایی (11 هەزار) دۆلاری ئەمەریكی زێڕی دزیبوو، لە كۆمپانیاكەش لاپتۆپێك و ئایپادێك و هەروەها سەعاتێكی دەستی جۆری (رۆلێكس)ی دزیبوو، كە بایی (15 هەزار) دۆلار بوو.
تۆمەتباری دووەمیش هەڵسابوو بە دزیكردن لە دوو ماڵ لە (هەرشەم 3) كە لە ماڵێكیان بڕی (5 ملیۆن و 500 هەزار) دیناری عێراقی و هەروەها لە ماڵێكی تریش (70 مسقاڵ) زێڕ و چەندین ئامێری ئەلیكترۆنی دزیبوو، لە ئێستاشدا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە (443) و (444) لە یاسای سزادان، بەند كراون.

ھەواڵی زیاتر