محەممەد حەکیم: ئۆپۆزیسیۆن بوون بە ئەدەبەوە جوانە

ھەموو شت بە ئەدەب ورەوشتەوە جوانە :
سیاسەت ،فێربون ، پیشە ، خوێندن ، شۆفێری و ھەستان ودانشتن وقسەکردن و ڕۆشتن وخۆشی دەربرین وسەفەر وسەیران وسەردان وبازرگانی وکڕین وفرۆشتن وخزمایەتی ودۆستایەتی وگەورایەتی وسەرۆکایەتی …تاکو ڕەخنەو ئامۆژگاری وپێشنیارو ،
ھەتا حوکمڕانی وئۆپۆزسێون بونیش ،ھەر ھەموو شت بە ئەدەبەوە جوانە .
ھەموو شتێک کە زۆر ئەبێ ھەرزان ئەبێ
ئەدەب نەبێ چەندزۆربێ ھەرگران ئەبێ
پێغەمبەری خۆشەویست صلی اللە علیە وسلم ئەفەرموێ : «مَا شَيْءٌ أَثْقَلُ فِي مِيزَانِ المُؤْمِنِ يَوْمَ القِيَامَةِ مِنْ خُلُقٍ حَسَنٍ، وَإِنَّ اللَّهَ لَيُبْغِضُ الفَاحِشَ البَذِيءَ» واتە ھیچ شتێک وەکو ئەدەب وڕەوشتی جوان تەرازوی چاکەی ئیماندار قورس ناکات ڕۆژی دوایی ، خوای گەورەش خۆشی بە مڕۆڤی زمان پیس ونەنگدا نایەت .
ئیمامی عومەر رەزای خوای لێبێت ئەفەرموێ (تَأَدَّبُوا ثُمَّ تَعَلّمُوا) واتە پێش زانست ئەدەب فێربن .
ئیمامی عەلی رەزای خوای لێبێ ئەفەرموێ :
كُنِ ابنَ مَن شِئتَ واكتسِبْ أدباً
يُغنيكَ محمودُه عن النسبِ
واتە : کوری ھەر کەسێک بی ببە وئەدەب فێربە چونکە ئەدەبی جوان جێی نەسەبی گەورەت بۆ ئەگرێتەوە
وئیبن موبارەک رەحمەتی خوای لێبێت ئەلێ :
(كَادَ الأَدَبُ أنْ يَكُونَ ثُلُثَيِّ الدِّيْنِ).
واتە : ئەدەب نزیکە جێی دووبەشی ئایین بگرێتەوە

ھەواڵی زیاتر