سەرۆکی لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری ئەوقاف بەڵێنیداوە لە مانگی ڕەمەزاندا مزگەوتەکان بکرێنەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە
ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گشتی و نویژخوێنانی خۆشەوویست…
ئەمڕۆ، ٣١ / ٣ / ٢٠٢١، لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوینەوە، پاش گفتو گۆو ڕاگۆڕینەوە، جەنابیان دڵنیایی بە بەندە دا کە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەکان بەڕوی نوێژ خوێنانی خۆشەوویستدا دەکرێنەوە، و ئەم بڕیاری داخستنە کە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕو بوونەوەی کۆڕۆناوە دەرچووە کاتییەو لە ١ / ٤ بۆ ١٠ / ٤، واتە: تەنها بۆ ١٠ ڕۆژە، و سەرجەم مزگەوتەکان دەتوانن لەم ١٠ ڕۆژەدا ئامادەسازی باش بکەن بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.
د. هەورامان گەچێنەیی
سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەڕلەمانی کوردستان