هەڵوێستی سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی پێڵاو تێگرتنەکە و بە ژن چواندنی حکومەت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، پێش ئەوەی بێتە دانیشتنەکەوە خۆی بۆ ئەو کردەوەیە ئامادەکردبوو.
ڕێواز فایەق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کازم فاروق کارێکی ترسنۆکانەی کردوە، پێڵاوەکانیشی گرتۆتە بەردەمی خۆی نەک دەستەی سەرۆکایەتی.
ڕێواز فایەق وتیشی: سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، پێش ئەوەی بێتە دانیشتنەکەوە خۆی بۆ ئەو کردەوەیە ئامادەکردبوو “دڵنیاشم بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی نەخوێندبووەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا داوای لێبوردن نەکات، رێگەی پێ نادرێ بەشداری دانیشتنەکان بکات.
لەبارەی قسەکانی هاوڕێ مەلا ستار، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی وتی:” کاک هاوڕێ هەڵەی کردووە کە حکومەتی بە ژن چواندووە، ئەوە ڕێبازی مام جەلال و یەکێتی نییە، ئەوی دیکەشی بۆ رێکخراوەکانی ژنان جێدەهێڵین”.

ھەواڵی زیاتر