کادر و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناو كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ڕه‌خنه له حزبه‌كه‌ی ده‌گرێ و ده‌ڵێ “ئه‌گه‌ر دادگه‌ری راسته‌قینه هه‌یه پێویسته له خۆمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین”.
ئه‌بوبه‌كر سدیق، کادری دیاری كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان له لێكردنه‌وه‌ی پاشگری ئیسلامی ناڕازییه و له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی “له‌بری لێكردنه‌وه‌ی ناوی ئیسلام له خۆمان ده‌بوو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌مان له خۆمان بكردایه‌ته‌وه كه بوونه‌ته مایه‌ی پێشنه‌كه‌وتنمان وه‌ك خۆویستی، خۆپه‌رستی، خۆسازاندن، پیسكه‌یی، نه‌چوونه ناو خه‌ڵك وخۆبه‌زلزانین، نه‌بوونی شاره‌زایی ته‌واو”.
دەشڵێ “ئه‌گه‌ر ڕاسته وه‌ره دادگه‌ری له‌خۆته‌وه ده‌ست پێ بكه، چونكه جیاوازییه‌كی زۆر له‌ناو كۆمه‌ڵ هه‌یه و هه‌یه به ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها پیاسه ده‌كات و هه‌یشه له خانووی كرێییه”.