لە ئێستادا وەرزى قەدەغەى ڕاوى ماسی بەردەوامى هەیە و بۆ ئەو مەبەستە مەفرەوەکانى پۆلیسى دارستان لەسەر دەریاچە و ڕووبارەکان بەشێوەیەکى چڕ بەردەوام بوونیان هەیە .
لەوپێناوەشدا و لەئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستانى سەیدصادق بۆ ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران لەسەر دەریاچەى سیروان توانیان ٣ هاوولاتى دەستگیربکەن کەبەمەبەستى ڕاوکردنى ماسى هاتبونە سنورەکە و هاوکات دەستگیرا بەسەر ٦ شەش تۆڕ دا.
پەڕاوى لێکۆڵینەوە ڕێکخرا و ڕادەستى بەڕێز دادوەر کرا بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایی .
وەرگیراوە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی