مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لەب اوكی كردبوو هەڵاتبوو .
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە كێشەیەك لەماڵێكدا هەیە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردو گەیشتە شوێنی مەبەست دەركەوت كە كوڕێك تەقەی لە باوكی كردووەو هەڵاتووە .
پۆلیسی فریاكەوتن گەڕان بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپرداكە بە تۆمەتبار بووە .
تۆمەتبار (م ، غ ، ك) لەدایكبووی 1988 كە فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.
لەئێستادا باوكی تۆمەتبار بریندارەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان