ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌ڵبژێردران

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، 23ـی ئازاری 2021 كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی باڵاو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێكی تری په‌یوه‌ست به‌ بڕیاره‌كانی كۆنگره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا 10 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌ڵبژێدران.

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵا

1- دلێر گه‌رمیانی
2- عه‌بدولستار مه‌جید
3- محه‌مه‌د حه‌كیم
4- رێبوار حه‌مه‌د
5- فاروق عه‌لی
6- محه‌مه‌د بامۆكی
7- ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی
8- یاسین حه‌سه‌ن
9- ئاڤان ئه‌حمه‌د
10- شوان رابه‌ر

به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، كۆمه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ده‌بێت و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش جگه‌ له‌ سه‌رۆك له‌ 10 ئه‌ندام پێك دێت.

ھەواڵی زیاتر