هۆشدارییەک لە مەسرور بارزانییەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، تکا لە هاووڵاتیان دەکات دەمامکانیان ببەستن و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێ بکەن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیویەتی”ژمارهی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دووباره لە بەرزبوونەوەدایە”.
ڕاشیگەیاندووە”پێویستە هەموومان بهیهكهوه کار بکەین بۆ ئەوەی بهرهنگاریی جۆری نوێی ڤایرۆسهكه ببینهوه”.
مەسرور بارزانی داواش لە هاووڵاتیان دەکات کە خۆیان و خۆشەویستانیان بپارێزن و نووسیویەتیشی” تكایه دەمامکەکانتان ببهستن و ڕێنماییه تهندروستییهكان پەیڕەو بکەن”.