نەجمەدین كەریم:” داواكاری ئەوەی بەغداد ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدات هەوڵە بۆ لێدانی قەوارەی هەرێم”

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك رایدەگەیەنێت داواكاری ئەوەی بەغداد ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەران بدات هەوڵە بۆ لێدانی قەوارەی هەرێم .

دكتۆر نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشووی كەركوك بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندوە”لەبارەی هێرشەكانی توركیاوە لەو بڕوایەدام ئەوە ڕاستە، كە توركیا پێش هێرشەكان نوێنەری ناردۆتە بەغداد و حكومەتی عیراقی ئاگاداركردۆتەوە وە كورد خۆی كەمتەرخەم بووە لەسەر هێرشەكانی توركیا، كورد خۆی كەمتەرخەم بووە لەسەر هێرشەكانی توركیا بەجۆرێك بێدەنگییەكی زۆر بەهێز هەیە لەو ڕوەوە كە مرۆڤ گوێی كپ دەبێت”

پارێزگاری پێشووی كەركوكراشیگەیاندوە” قەوارەی هەرێمی كوردستان لە حیزبەكان گەورەترە ‌ بەراوردی دۆخی هەرێم بكەین بە پارێزگاكانی عێراق، لە ‌هەموو ڕویەكەوە هەرێم پێشكەوتووترە. ئێمە ئەمڕۆ پەرلەمانتارمان هەیە،‌ لە ‌بەغداد دەیەوێت هەرێمی كوردستان قەوارەكەی نەمێنێت ئەمە دەنگی ئەو كەسانەیە كە دژی ئەوەن كە خەڵكی كوردستان سەربەخۆ بێت”

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانیشەوە نەجمەدین كریم رایگەیاندوە” دەبێت خەڵكی كوردستان لە كوردستان چارەسەری بكات نەك لە بەغداد داوای ئەوە بكات موچەی لێ ببڕێت و كوردستان پارێزگایەكی لێ جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر بەغداد یان موچەی لەگەڵ بەغداد بەیەكەوە وەربگرێت. بەدڵنیاییەوە ئەمە هەوڵە بۆ لێدانی قەوارەی هەرێم و هانیش دەدرێن لەلایەن حیزب و لایەنی سیاسی جیاواز لە بەغدادەوە”

ھەواڵی زیاتر