مەسرور بارزانی بە فەرمی شێخی ئەزهەر بانگهێشت دەکات

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، بە فەرمی بانگهێشتنامەیەکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندووەتە د. ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر بەمەبەستی سەردانیکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان.

دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ئەوقاف

د. پشتیوان سادق بۆ شێخی ئەزھەر
بەخێر بێن بۆ کوردستان
لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆکۆماری مسر،ئەمرۆ ١٦ ئادار د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی چاوی کەوت بەشێخی ئەزھەر د. احمد طیب
دواتر بانگھێشت نامەیەکی فەرمی و ڕێزی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستانی گەیاندە بەڕێز شێخی ئەزھەر بەمەبەستی سەردانیان بۆکوردستان و ھەروەھا گەیاندنی پێزانینی سەرکردایەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی، بۆرۆڵی میانرەوی ئەزھەر لەگەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام ، دواتر گفتوگۆکرا لەبارەی قوتابیانی ھەرێمی کوردستان لەزانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن لەئەزھەردەخوێنن
جێگەی باسە شێخی ئەزھەر باسی رۆڵی زانایان و رۆشنبیرانی کورد کرد لەخزمەت ئایین و موسوڵماناندا، ھەروەھا ھەرێمی کوردستانی بەشوێنێکی ئارام و لانەی پێکەوەژیان وەسف کردخۆشحاڵی خۆی بە بانگھێشت نامەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا

ھەواڵی زیاتر