بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی تەقەکردنی هەڕەمەکی و ترساندنی خەڵک دەستگیرکرد.
دەقی ڕاگەیەنراوەکە
دەستگیرکردنی سێ کەس بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان
لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و نەهێشتنی حاڵەتەکانی تەقەکردندا هەوڵەکانمان بەردەوامن
سەرلەبەیانی ( ١٣٣٢٠٢١) کاتژمێر (١/٣٠) لە سەر ڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەکیەی کاکەمەند سێ کەس بەناوەکانی (ژ ،ع، ع) و (ڕ ، ب ، ع) و (م ، ت ، ڕ ) تەقەی هەڕەمەکی دەکەن لەهەمان کاتدا هێزەکانمان دەگەنە سەریان و دەستگیریان دەکەن
تۆمەتبارەکان یەکێکیان دانیشتوی پارێزگای کەرکوکەو یەکێکیشیان دانیشتوی ناحیەی پیرەمەگرونەو تۆمەتباری سێیەمیش دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە
سەرجەمیان لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵەوە بەماددەی (٢١) چەک ڕاگیراون
چەکو ئۆتۆمبێلەکەیان دەستی بەسەردا گیراوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان