ئێران مەرزەکان ناکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ وڵاتەکەی نادات.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە لایەنی ئێرانی ئاگاداریان کردوینەتەوە کە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەمڕۆ پێنج شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٣/١١ بۆماوەی هەفتەیەک درێژکرایەوە ، واتە تا هەفتەیەکی دیکە ڕێگە بە سەردانی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران نادرێت و بەپێچەوانەشەوە هاوڵاتیانی ئێرانی ڕێگەیان پێ نادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
لەگەڵ ڕێزدا…
(ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان)

ھەواڵی زیاتر