پۆلیسی ھەولێر کەسێک دەستگیر دەکات کە ھەوڵی کوشتنی ژنەکەی دەدا

بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، پاش ئاگاداركردنەوەیان كە هاووڵاتییەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ دەیەوێ هاوسەری خۆی بكوژێت و چووبووە ناو قوتابخانەیەك و هەڕەشەی كوشتنی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكەش كردبوو، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (گ.ع.م) دەستگیر بكەن.
تۆمەتباری ناوبراو، بە چەك رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس ببووەوە، بەڵام هەر زوو قۆڵبەستیان كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیشیدا، دەست بەسەر دەمانچەیەك و مەخزەنێك و كلاشنكۆفێك و هەروەها سێ مەخزەن و 83 فیشەكی زیندوودا گیرا و دواتر تۆمەتبارەكە و چەكەكان و فیشەكەكانیش رادەستی بنكەی پۆلیسی راپەڕین كران بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە.

ھەواڵی زیاتر