روونکردنەوەیەک لەبارەی بەیان غەریب (بەیۆ)وە

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆ ئازادکردنی بەیان غەریب ( بەیۆ ) بڵاوکردەوە.

رونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
دوای ئەوەی لە چەند سایت و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵی ئازادکردنی تۆمەتبار ( ب،خ،ح) ناسراو بە (بەیان غەریب) بڵاوکرایەوە.
لێرەوە وەکو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر رای دەگەیەنین، ناوبراو تا ئێستا بە پێی ماددەی (٤٠٢) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە، وە لە چەند پەڕاوێکی تری لێکۆڵینەوە بە ماددەی جیاواز لە یاسای سزادانی عێراقی، چارەنووسی دواخراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

ھەواڵی زیاتر