لە یادی هەشتی مارس ، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم. بە پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانین لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.
بەشداریی ئافرەتانی کوردستان، لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و داگیرکاریدا، مایەی شانازییە و ئافرەتانی کوردستان، هەمیشە نموونەی قوربانیدان و خۆڕاگری و داکۆکیکردن بوون لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پابەندبوونی خۆی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جیاکارییەکی ڕەگەزی و پەراوێزخستنی ڕۆڵی ئافرەتان، دووپات دەکاتەوە. پشتیوانیی لە ڕۆڵی کارا و شایستەی ئافرەتانی کوردستان دەکەین لە بوارە جیاکانی کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتدا ، لە چوارچێوەی داکۆکیکردنمان لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان بە تایبەتی، بە ئاراستەی بنبڕکردنی تووندوتیژی و چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانیی و لێبوردەیی لە ناو خێزان و کۆمەڵگەدا.
شکۆدار بێت هەشتی مارس ، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان.
هیوای سەرکەوتن بۆ خەباتی ئافرەتانی کوردستان دەخوازم .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر