سه‌رۆك بارزانی، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، له تویتێكدا دووپاتی كرده‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای بۆ هه‌رێمی كوردستان پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌ها هاوبه‌شه‌كانه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/3/2021، سەرۆک بارزانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەگەڵ پاپای ڤاتیکان کۆ بووەوه و لە کۆبوونەوەکەدا، پاپا فرانسیس سوپاسی سەرۆک بارزانیی کرد بۆ پاراستنی مەسیحییەکان و پێكهاته‌كانیان و لەخۆگرتنیان لە هەرێمی کوردستان.
سه‌رۆك بارزانی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاپا فرانسیس، له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: “بەختەوەربوون بە پێشوازیکردن لە پاپا فرانسیس لە هەولێر. سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان پشتڕاستکردنەوەی بەها هاوبەشەکانمانە کە بریتین لە ئاشتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن”.
