لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کرا

مەفرزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە شاری سلێمانی چەند تاوانێكی دزیكردنی ئەنجامدابوو .
پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكەوە كە لەناو شاری سلێمانی سۆپەرماركێت و دەرمانخانەكەن دەبڕێت ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و زانینی شوێنی تۆمەتبار توانرا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت كە زیاتر لە 10 تاوانی دزیكردنی لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەكان ئەنجامداوە .
لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ك ، ع ) لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

ھەواڵی زیاتر